هێرشبه‌رێكی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی دوای تووش بوونی به كۆرۆنا له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی
ئه‌وروپا دوورخرایه‌وه
ئه‌مرۆ سایتی سكای نیوز رایگه‌یاند ، یاریزانی هێرش به‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی
ئیسپانی دۆمینیكانی ماریانۆ دیاز ، دوای ئه‌وه‌ی له ٢٧ی مانگی رابردوو تووشی كۆرۆنا ده‌بێت له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا دوورخرایه‌وه .
له‌سه‌ر بنه‌مای راپۆرته پزیشكیه‌كان ، زینی زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ، بریاریدا بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ئه‌و
یاریزانه له یاریكردن رابگرێت و له خشته‌ی یاریزانه‌كانی ریاڵ مه‌درید بۆ خولی
یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپاش ده‌رهێنرا .