شەش ژن و پیاوێک بەهۆی ئەم کارەوە دەستگیرکران

عێراق 07/08/2020

Alternate Text

ئاژانسی هەواڵگریی عێراق رایگەیاند، باندێكی بازرگانیكردن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ كە لە حەوت كەس پێكهاتون لە بەغدا دەستگیركراون.

لە راگەیەندراوێكدا ئاژانسی هەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاوی كردەوە، كە پشت بەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەكان، هێزەكانیان بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەكانی نەهێشتنی بازرگانیكردن بە مرۆڤ، باندێكی بازرگانیكردن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ لە ناوچەی شەعەب لە باكوری بەغدا دەستگیركردوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، باندەكە لە حەوت كەس پێكهاتوون كە شەشیان ئافرەتن و ئەوەی دیكەیشیان پیاوە.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشکراوە، كە ئەندامانی باندەكە دانیان بەوە داناوە كە لە پاڵ بازرگانیكردن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ، هەروەها كاری لەشفرۆشیشیان ئەنجامداوە.

ئاشکراشیکردووە، كە دەستگیركراوەكان دوای وەرگرتنی وتەکانیان، بە مەبەستی تەواوكردنی لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا رەوانەی لایەنی دادوەریی كراون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا