رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی نهێنی ته‌والێته تایبه‌تیه‌كه‌ی سه‌رۆكی كۆریای باكوور ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌ینێت ، هه‌ر كه‌سێك ته‌والێته‌كه‌ی به‌كاربهێنێت سزاكه‌ی كوشتنه تەنانەت ئەگەر بەرپرسێكی باڵاش بێت .
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی
له رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی بڵاوكراوه‌ته‌وه ، كیم
جۆنگ ئون ، سه‌رۆكی كۆریای باكوور ژمارەیەك توالێتی تایبەتی هەیە و لەناو
ئۆتۆمبێلە مێرسیدزە زرێپۆشەكەی و ئامێرەكانی دیكەی گواستنەوەی دا جێگیركراون و متمانەی بە هیچ توالێتێك نییە و بێ ئەوەی
توالێتە تایبەتەكەی لەگەڵ خۆی ببات، هیچ گەشتێك ئەنجام نادات، ئەوەش بە مەبەستی
پاراستنی پاشەڕۆكانییەتی.
ئاماژەی به‌وه‌شداوه، كیم دەیەوێت پاشەڕۆكانی خۆی بپارێزێت و نه‌كه‌وێته دەستی دوژمنەكانی ، سەرچاوەكانی نزیك لە كیم باس لەوەدەكەن، شتێكی پەسەندنەكراوە
سەرۆكی وڵات شانبەشانی هاوڵاتیان هەمان توالێتەكان بەكاربهێنێت و پاشەڕۆكەی نابێت
بە ئاسانی بەجێبهێڵدرێت، چونكە زانیاری‌یان تێدایە سەبارەت بە تەندروستی سەرۆكی
وڵاتەكەوه .
رۆژنامەی میرۆری بریتانی لەوبارەیەوە ئاشكرایكردوە، هەركەسێك
ئەگەر توالێتە تایبەتەكانی كیم بەكاربهێنێت كە لەلایەن پاسەوانەكانییەوە چاودێری
دەكرێن، بە كوشتن سزادەدرێت، تەنانەت ئەگەر بەرپرسێكی بالاش بێت .
سه‌رۆكی كۆریای باكوور ساڵی ٢٠١٨ كاتێك سەردانی سەنگاپوری كرد،
یەكێك لەو سێ فڕۆكەیەی شاندەكەی كۆریای باكوریان هه‌ڵگرتبوو، تەواوی سیسته‌می ئاوەڕۆی
تێدا بووه .