بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کەرکوک رایگەیاند، دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئاوی زێی بچوک لەناکاو زیاد دەکات، لە نێوان ناحیه‌ی پردێ و قه‌زای دوبز 40 گه‌نج و مێرمنداڵ ژیانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، بەڵام به هه‌وڵی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی له خنكان رزگارده‌كرێن.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کەرکوک لە راگەیەنراوێکدا بۆ دەزگاکانی راگەیاندن باسی لەوەکردوە، ئەمڕۆ ئاوی زێی بچوک لەناکاو زیادیکردوە و لەو کاتەشدا ژمارەیەک گەنج و مێرمنداڵ کە لەئاوەکەدا لە ناوچەیەکی نێوان ناحیه‌ی پردێ و قه‌زای دوبز سەرقاڵی مەلەکردن بون، ژیانیان کەوتوەتە مەترسییەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه ، تیمەکانی فریاکەوتنی بەرگری شارستانی گەیشتونەتە شوێنی روداوەکە و لەرێگەی بەکارهێنانی پلیکانەوە توانیویانە ئه‌و 40 كه‌سه له روباره‌كه رزگاربكه‌ن.