هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی لوبنانی ماجیده رۆمی دوای ته‌قینه‌وه‌كه به‌بێ ده‌مامك سه‌ردانی شوێنی
رووداوه‌كه‌ی كرد و هاوخه‌می خۆی بۆ خاك و خه‌ڵكی شاره‌كه ده‌ربڕی .
ئه‌مرۆ هه‌ینی ٧ی ئابی ٢٠٢٠ سێ رۆژ تێپه‌ر ده‌بێت
به‌سه‌ر ته‌قینه‌وه به‌هێزه‌كه‌ی لوبنان كه زیاتر له پێنج هه‌زار برینداری لێكه‌وته‌وه
سه‌ڕه‌رای بڵاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زۆری به‌ركه‌وتنی هاوڵاتیان له شوێنی رووداوه‌كه
، هونه‌رمه‌ندی دیاری لوبنانی ماجیده رومی ، به‌بێ ده‌مامك سه‌ردانی شوێنی
رووداوه‌كه‌ی كرد و به كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندی
وت ، ٥٧ ساڵی ته‌مه‌نم له‌سه‌ر ئه‌م خاكه به‌سه‌ر بردووه زۆر خه‌مناكم بۆ ئه‌م
رووداوه‌ی به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌م هاتووه .
وتیشی ، له ناخی دڵه‌وه بۆ ئه‌م گه‌نج و
كورانه كه ژیانیان لێ تێكچووه نیگه‌رانم و داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م
شۆرشێك بكه‌ن و وڵاته‌كه‌مان ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه و دووباره ژیان بگێرنه‌وه بۆ
لوبنان
له ئه‌نجامی په‌رۆشی ماجیده رۆمی بۆ رووداوه‌كه باری ته‌ندروستی خۆی له‌بیركردوو
به‌بێ ده‌مامك سه‌ردانی شوێنه داڕماوه‌كانی كرد كه پێشتر ژیان تێیدا شێوازێكی تر
بوو ، یه‌كێ: له لێدوانه‌كانی ئاماژه‌ی
به‌وه‌دا ، ژیان هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه پێویسته كاری بۆ بكرێت و دووباره
خانووه‌كان بنیات بنرێنه‌وه .
رۆژی سێشه‌ممه به‌هۆی هه‌ڵگرتنی بڕێكی زۆر
له مادده‌ی كیمیایی له یه‌كێك له كۆگاكانی به‌نده‌ری به‌یروت دوای گڕگرتنی بۆیه
هۆی دروست كردنی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز و ٢٠٠هاوڵاتی گیانی له‌ده‌ستدا و زیاتر له ٥ هه‌زار كه‌سی تریش گیانی له‌ده‌ستداوه جگه له‌و كه‌سانه‌شی تائێستا شوێنه‌واریان
نه‌دۆزراوه‌ته‌وه ، له‌ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی حكومه‌تی لوبنان كه پێنج
رۆژیان بۆی داناوه ، تائێستا ١٦ كارمه‌ندی
ئه‌و به‌نده‌ره ده‌ستگیركراون.