هاووڵاتییەکی فەڵەستینی منداڵە تازە لەدایکبووەکەی به‌ناوی بەیروت ناودەنێت

هەمەرەنگ 08/08/2020

Alternate Text

هاووڵاتییەکی فەڵەستینی وەکو رێزلێنانێک لە تەقینەوەکانی بەیروت و قوربانییەکانی منداڵە تازە لەدایکبووەکەی به‌ناوی بەیروت ناودەنێت.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری رووسیا تودەی، خێزانێکی فەڵەستینی لە شاری جنین ناوی منداڵێکی تازە لەدایکبوو به‌ "بەیروت" ناودەنێن وەکو پیشاندانی هاوخەمی و رێزلێنان لە قوربانییانی بەیروت.

شایەنی باسە رۆژی سێشەممە تەقینەوەیەکی گەورە لە بەندەری بەیروت روویدا و بووە هۆی گیان لەدەستدانی سەدان کەس و بریدنداربوونی نزیکەی ٦ هەزار کەس ، هه‌تا ئێستا ئۆپەراسیۆنی دەرهێنانی بەرکەوتووانی تەقینەوەکە بەردەوامە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوەیەکی تایبەت لەبارەی رووداوەکە بەڕێوەدەچێت.

 

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا