کۆمپانیای فەیسبووک رایگەیاند، بەرنامەیەک بە ناوی ریەڵز بۆ ئینستاگرام
زیاد دەکات، کە رێگە بە بەکارهێنەر دەدات ڤیدیۆکانی لەو رێگەوە بنێرێت یا خود
بڵاویان بکاتەوە.
سایتی گاردیانی به‌ریتانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه
، به‌رنامه‌كه به ناوی (reels) ناونراوه ، له ئێستادا بۆ ئەمریکا و 50 وڵاتی تر بەردەستە و زۆر لە بەرنامەی تیک تۆک
دەچێت، خستنەکاری ئەو بەرنامەیە هاوکاتە لەگەڵ قه‌ده‌غه‌كردنی تیك تۆك له‌لایه‌ن
سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه .
دوای پەرەسەندنی ململانێکانی ئەمریکا و چین و توندکردنەوەی فشارەکانی
واشنتۆن لەسەر تیک تۆک، بەرپرسانی تیک تۆک فەیسبووکیان تۆمەتبارکردووە بەوەی کۆپی
ئەپەکەی ئەوانیان کردووە، بەڵام فەیسبووک رەتیدەکاتەوە .
فەیسبووک یه‌كه‌مجار نیه به‌رنامه‌یه‌كی له‌وجۆره دروست بكات، له‌ساڵی ٢٠١٨ ئەپێکیتری بەناوی "لاس‌و"ی
خستبوەکار بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی بەکاربەرانی، بەڵام پێشوازی ئەوتۆی
لێنەکرا، بۆیە ئەمجارەیان روویکردۆتە تۆڕی ئینستاگرام و لەوێوە هاوشێوەکەی تیک
تۆکی کارپێکردوە.
به‌رێوه‌به‌ری به‌بازاریكردنی ئه‌لكترۆنی له كۆمپانیای فه‌یسبووك ده‌ڵێت ، روون نیه ئه‌م ئه‌په تاچه‌ند به‌باشی ئیشه‌كانی خۆی ده‌كات به‌لام به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتی لێده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان كاری پێبكرێت و سه‌رجه‌م داتا و زانیاریه‌كانیان پارێزراو ده‌بێت .