كه‌مێك پێش ئێستا
خۆپشاندان له به‌یروت ده‌ستی پێكرد و هه‌وڵی گه‌یشتن به په‌رله‌مان ده‌ده‌ن و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی لوبنانه‌وه به
گازی فرمێسك رژێن رووبه‌روویان بوونه‌ته‌وه .
خۆپیشانده‌ران هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌رگای سه‌ره‌كی په‌رله‌مان كۆنترۆڵ بكه‌ن و له‌نزیكی ئه‌و شوێنه
خۆپیشاندانه‌كه به‌رده‌وامه و له ئه‌نجامدا گرژ‌و ئاڵۆزی له نێوان خۆپیشانده‌ران
و هێزه ئه‌منیه‌كان دروست بووه ، له‌رێگای
گازی فرمێسك رژێنه‌وه هه‌وڵی بڵاوه پێكردنیان ده‌درێت .
ئامانجی خۆپیشاندانه‌كه‌ی
به‌یروت ، داوای سزادانی ئه‌و به‌رپرسانه ده‌كه‌ن كه به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌میانه‌وه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی
به‌هێز له به‌نده‌ری به‌یروت دروست بوو ، له‌ئه‌نجامدا بۆیه هۆی گیان له ده‌ستدانی ١٥٨ كه‌س و
برینداربوونی هه‌زاران هاوڵاتی دیكه .
به ووتنه‌وه‌ی دروشمی " رۆژی لێپرسینه‌وه " به‌شێكی زۆر له خه‌ڵكی لوبنان له گۆره‌پانی
شه‌هیدان به‌شداریان له‌و خۆپیشاندانه كردووه و به‌شێك له دروشمه‌كانیان دژی ده‌سه‌ڵاتی
حزبوڵایه له ناوچه‌كه و داوای لابردنی
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسیه ده‌كه‌ن كه ئێستا ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه .