راهێنەری یانەی یۆڤانتۆس دوورخرایەوە

وەرزش 08/08/2020

Alternate Text

ئیدارەی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی رایگەیاند لەدوای شکستەکەی شەوی رابردوویان بڕیاریانداوە راهێنەری یانەکەیان دووربخەنەوە.

ئیدارەی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا بڕیاریانداوە دوای ساڵێک بەردوامبوون لە کاری راهێنەرایەتی مارسیۆ ساری دووربخەنەوە.

هۆکاری دوورخستنەوەی ساری بەهۆی دۆڕانەکەی شەوی رابردووی یانەکەو بوو بەرامبەر یانەی لیۆنی فەرەنسی و دوورکەوتنەوەیان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

تا ئێستا یانەکە هیچ راهێنەرێکی بۆ جێگرتنەوەی رانەگەیاندووە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا