ئەڵمانیا بە مەرج رێگە بە یەکتر بینینی عاشقە دوورە وڵاتەکان دەدات

هەمەرەنگ 08/08/2020

Alternate Text

ئەڵمانیا بە مەرج رێگەی بەو کەسانە دا سەردانی وڵاتەکەی بکەن، کە خۆشەویستەکانیان لەو وڵاتەدان.

وەزارەتی ئەڵمانیا بڵاویکردووەتەوە، رێگە بە سەردانی ئەو هاوڵاتیانەی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دەدەن بێنە خاکەکەیەوە کە خۆشەویستەکانیان لەو وڵاتەیە.

روونیشیکردووەتەوە، مەرجە کەسەکە پەیوەندییەکی خۆشەویستی ماوە درێژیان هەبووبێت و بە بەڵگە بیسەملێنێت، هەروەها بەڵگەی دواین یەکتر بینینیان بخاتە روو.

ماوەی چەند مانگێکە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێکی زۆر لە وڵاتانی جیهان گەشتکردنیان داخستووە و بەشێک لە وڵاتانیش دەستیان بە کردنەوەی سنوورەکانیان کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا