خۆپیشاندان لە پارێزگای زیقار ده‌ستیپێكرد

عێراق 09/08/2020

Alternate Text

بەمەبەستی ناڕەزاییەتی دەربڕین به‌رامبه‌ر خراپبوونی رەوشی كارەبا، هاووڵاتییانی دانیشتوی قەزای ئیسلاح رۆژهەڵاتی پارێزگای زیقار له‌ باشووری عێراق خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و داوا ده‌كه‌ن قائیمقامی قه‌زاكه‌یان له‌ پۆسته‌كه‌ی لابدرێت .

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ه‌مه‌ ٩ی ئابی ٢٠٢٠  دەیان هاووڵاتی لە قەزای ئیسلاحی رۆژهەڵاتی زیقار خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا ، به‌هۆی خراپبوونی رەوشی كارەبا له‌و قه‌زایه‌دا ، ژمارەیەك رێگەی سەرەكییان داخستووە لەوانە رێگەی زیقار- میسان.

لە ئه‌نجامی خۆپیشاندانەكەدا، خۆپیشاندەران داوایان لە حكوومەتی خۆجێی كردووە كە گرفتی كەمی كارەبا لە سایەی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمادا چارەسەر بكات، هەروەها داواشیان كردووە كە قائیمقامی قەزای ئیسلاح لە پۆستەکەی لابدرێت.

لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا، حكوومەتی عێراق دەسەڵاتی دانوستان و واژووكردنی گرێبەستی بە بەهای زیاتر لە یەك ملیار یورۆ بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی وزەی كارەبا لە وڵاتدا، بە وەزیری دارایی دابوو.
بەپێی وەزارەتی كارەبای عێراق، بەرهەمهێنانی كارەبا، دەگاتە 13 هەزار و 500 میگاوات و پلانیش داندراوە كە لە میانی ئەمساڵدا، لەڕێگەی وەگەرخستنی ژمارەیەك وێستگەی نوێ، سێ هەزار و 500 میگاواتی دیكە زیاد بكرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا