بەشێکی زۆری خانمان بەدەست وشکی و زبربوونی تاڵەکانی قژیانەوە دەناڵێنن، ئەویش بەهۆی زۆر بەکارهێنانی ئامێری وشککردنەوە یان زۆر شوشتنی قژەوە دەبێت.
دەکرێت بە رێگەیەکی سروشتی خۆت لە وشکبوونەوە و زبربوونی تاڵەکانی قژت رزگار بکەیت.
پێداویستییەکان:
- دوو کەوچک زەیتی گوێز هند
-یەک کەوچک هەنگوین
-پێنج دڵۆپ ئاوی لیمۆ
- سێ هێلکە
شێوازی ئامادەکردنەکەی
- هەموو پێداویستییەکان تێکەڵ دەکەیت تا هاوشێوەی هەویرێکی لێ دێت، دواتر دەدرێت لە قژ و بۆ ماوەی ٣٠ خولەک پێوەی دەهێڵدرێتەوە، پاشان بە ئاوی شلەتێن و شامپۆ دەشۆردرێت.
بۆ ئەوەی ئەنجامێکی باشت دەست بکەوێت پێویستە هەفتەی جارێک ئەم ماسکە بەکاربهێنیتەوە.