ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە بەندەری سەکسێس لە بەریتانیان ئاگرێکی گەورە کەوتەوە.
میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە، لەدوای بیستنی دەنگی تەقینەوەیەک لە بەشی رۆژهەڵاتی بەندەری سەکسێس، ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە و دوکەڵێکی زۆر ناوچەکەی گرتەوە.
لەدوای تەقینەوەکە تیمێکی زۆری ئاگر کوژءێنەرەوە بە ١٢ ئۆتۆمبێلەوە چوونە شوێنی رووداوەکە و لەگەڵ هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە هەوڵی دوورخستنەوەی هاوڵاتیانیان لە ناوچەکەدا.
بە گوێرەی زانیارییەکان لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا کارگەیەکی ناو بەندەرەکە بە تەواوی خاپور بووە.