لەدوای رووداوی تەقینەوەکانی بەیروت و دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندانەکان چەندین بەرپرسی لوبنانی دەستلەکارکێشانەوەیان راگەیاند.
مەنال عەبدولسەمەد، وەزیری راگەیاندنی لوبنان لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، داوای لێبوردن لە گەلی لوبنان دەکەم کە لە ئاست داواکارییەکانیاندا نەبووین، بۆیە من دەستلەکارکێشانەوەی خۆم پێشکەش دەکەم.
جگە لەو وەزیرە، پێنج پەرلەمانتاری وڵاتەکەش دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان راگەیاند.
ئەمە لە کاتێکدایە شەوی رابردوو سەرۆک وەزیرانی لوبنان رایگەیاند لە کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممەی حکومەت ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە تاووتوێ دەکەن.