بەشێکی زۆری ئەو کەسانەی مۆبایلی زیرەکیان پێیە بەدەست کێشەی خاوبوونەوەی مۆبایلەکانیان دەناڵێنن، بەڵام دەتوانن بە رێگەیەکی ئاسان چارەسەری بکەن.
ستانيسلاڤ كۆساريڤ، بەڕێوەبەری زانستی پەیوەندییەکانی سەر بە پەیمانگەی سینێرگی روسی بڵاویکردووەتەوە، یەکەم کار کە بیکەت بۆ خێراکردنەوەی کاری مۆبایلەکەت سڕینەوەی ئەو ئاپانەیە کە ریکلامیان لەسەرە.
باسی لەوەشکردووە، پیوست ناکات ئەو ئاپانەی بەکاریناهێنێت لە مۆبایلەکەتدا شوێنی پێ بگریت ئەوانیش بسڕەرەوە، بەو شێوەیە شوێنی زیادتر لە میمۆری مۆبایلەکەتدا دەمێنێتەوە.
ئەو شارەزایە دەشڵێت، پێویستە داونلۆدکردنی خودکارانە لابەریت و تەنها ئەو فایلانە داونلۆد بکەیت کە پێویستت پێیانە.
پێویست ناکات بەرنامەکانت ئەپدەیت بکەتیەتەو ەگەر کیشەیەکی تێدا نەبێت، چونکە زۆرجار ئەمە دیسانەوە مۆبایلەکەت خاوتر دەکاتەوە.