ھێڵین تۆماس رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی كۆشكی سپی

هەمەرەنگ 09/08/2020

Alternate Text

ئەو ڕۆژنامەنووسەی زیاتر لە ٦٠ ساڵ، ھەواڵەكانی كۆشكی سپی ئەمریکای ڕوماڵ کردو پرسیاری لە ١١ سەرۆک کۆماری ئەمریکا کردووە هه‌روه‌ها خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاتی زێڕینی رۆژنامه‌نوسیه‌ و  پاش ٧٠ ساڵ كاركردن ، له‌ ساڵی ٢٠١٣ كۆچی دوایی كرد .



ھێڵین تۆماس، لە ٤ـی ئابی ١٩٢٠ لەدایکبووەو وەکو یەکەمین ئافرەتی ڕۆژنامەوان لە ساڵی ١٩٤٧ لە تەمەنی ٢٧ ساڵی، وەکو یەکەمین ئافرەتی رۆژنامەنووس دەچێتە نێو کۆشکی سپی و ھەواڵ و زانیارییەکان دەگوازێتەوە.


ھێڵین وەکو ئافرەتێکی ڕۆژنامەوان، بەرپرسی ئاژانسی یونایتد پرێس ئینتەرناشیوناڵ بووەو بەردەوام لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکانی کۆشکی سپی ئاماده‌یی ھەبووەو لەلایان سەرۆک کۆمارەکانی ئەمریکاوە ڕێگای پێدراوە یەکەم رۆژنامەنووس بێت پرسیار بکات.


بۆ ماوەی چەندین ساڵ، سەرۆکی تیمی رۆژنامەنووسان بووە لە کۆشکی سپی، کە ژمارەیان ١٣ رۆژنامەنووس بووەو لەسەردەمی جۆرج بۆشی باوک، داوای لەسەرۆکی ئەمریکا کرد، سەرجەم زانیارییەکانی نێو کۆشکی سپی بە رۆژنامەنووسان بدرێت و کار ئاسانیان بۆ بکرێت.

 

لەساڵی ١٩٦٠ لەسەروبەندی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، ھۆکارێک بوو بۆ دەرچوونی جۆن کەنەدی بە سەرۆکی ئەمریکا، دوای ده‌ستبه‌كار بوونی له‌ کۆشکی سپی، جۆن کەنەدی بڕیاریدا لەسەرجەم کۆنگرە رۆژنامەنووسییەکان ھێڵین تۆماس یەکەم ڕۆژنامەنووس بێت پرسیار بکات، کە ئەم نەریتە بۆ ھێڵین تۆماس بەردەوام بوو تا ئەوکاتەی بۆشی کوڕ بوو بە سەرۆکی ئەمریکاو ئەوکات ئەو تایبەتمەندییە لە ھێڵین تۆماس وەرگیرایەوە.


ھێڵین تۆماس، لەتەواوی جیھاندا بە ڕۆژنامەنووسەکەی نێو کۆشکی سپی ناوبانگی دەرکردبوو، تا تەمەنیشی گەیشتە نزیکی ٩٠ ساڵی، ھێشتا لەکارەکەی بەردەوام ، وەکو ڕۆژنامەنووسی نێو کۆشکی سپی درێژەی بەکارەکەی دەدا.


ھێڵین تۆماس، لەمێژووی کاری ڕۆژنامەوانی لە کۆشکی سپی، خاوەنی چەندین خەڵاتی ڕۆژنامەنووسیە و گرنگترینیان وەرگرتنی خەڵاتی زێڕینی رۆژنامەنووسانی سەربەخۆیە  لەساڵی ١٩٩٥، ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٠ بە باشترین ڕۆژنامەنووسی ئەمریکا دەستنیشانکراوە.


لە٢٠ـی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٣ بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە و بۆ ماوەی ٧٠ ساڵ ڕۆژنامەنووس بووە.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

مێرمنداڵێک لە رووباری سیروان خنکا

کوردستان 54 خولەک پێش ئێستا

روونکردنەوەیەک لە ئاسایشی سلێمانییەوە

کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا