ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنا رێگری لە یاریزانی یانەکەی ئارسەر میلۆ دەکات بگەڕێتەوە ناو یاریگاو بینەری یاری یانەکەی بێت بەرامبەر یانەی ناپولی.
بە گوێرەی زانیاری رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا، نیکۆلۆ چیرا بەرپرسی یانەی بەرشەلۆنا لە یارییەکەی شەوی رابردویان بەرامبەر یانەی ناپولی رێگەی بە یاریزانی بەرازیلی و ئارسەر میلۆ نەداوە وەک هاندەر بینەری یانەکە بێت، و داوای لێکراوە بگەڕێتەوە ماڵەکەی.
سەبارەت بە هۆکارەکەشی رۆژنامەکان باسیان لەوەکردووە، بەهۆی ئەوەوە بووە کۆتا ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای دەرنەچووە.