سۆران عومه‌ر
ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان، لیستی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی بڵاوكرده‌وه كه
له‌نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری بڕێك پاره‌یان وه‌رگرتووه و رایگه‌یاند، پاره دراوه به
ژماره‌یه‌ك له‌كارمه‌ندانی نه‌خشخانه‌ی رزگاری گوایه به‌ركه‌وتووی كۆرۆنان، به‌ڵام
كه‌سانی شایسته‌ی لێ بێبه‌ش كراوه.
سۆران عومه‌ر له
هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بابەتێکی بڵاوکردووەتەوە بە
ناونیشانی "پاره‌ی حكومه‌ت موڵكی باوكی كه‌س نیه بیكاته ھاوكاری! مووچه‌كانیان
پێ بده‌ن" بڵاوكردووه‌ته‌وه و نوسیویه‌تی، "ھه‌موو فه‌رمانبه‌رێك مافی
خۆیه‌تی مووچه‌كه‌ی له‌كاتی خۆی وه‌رگرێت، به‌ڵام ئه‌م مافه دزه‌كانی حوكمڕانی تاڵانیان
كردوه، ئه‌و پاره‌ی دراوه به ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری گوایه بۆ
به‌ركه‌وتوانه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌كانی كۆرۆنا، ده‌وترێ كه‌سانێكی موسته‌حه‌قی لێ مه‌حروم
كراوه".
راشیگه‌یاندوه،
ئه‌و پاره‌یه مادام له حكومه‌ته‌وه چووه، پاره‌ی باوكی كه‌س نیه بیكات به پیاوه‌تی
به‌سه‌ر كارمه‌ندانه‌وه، پێویسته موچه‌كانیان بده‌نێ نه‌ك منه‌تی ھاوكاری، ئه‌گه‌ر
ناھهركهس ئه‌و پاره‌ی وه‌رنه‌گرتوه له ھه‌مو نه‌خۆشخانه‌كانی كۆرۆنا پێویسته
داوای بكات.
سۆران عومه‌ر
لهپهیامێكیشدا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پاره‌ی هاوكاریان وه‌رنه‌گرتووه ده‌ڵێت،
" ئێوه به‌بێ موچه بۆ خۆتان ده‌كه‌نه قوربانی له‌كاتێكدا سه‌رۆكی حكومه‌ت خۆی له‌پشتی كۆمپیته‌ره‌وه حكومه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بات".