به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
ته‌ندروستی دهۆك رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٣ توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه
و ره‌وانه‌ی ناو خانه‌واده‌كانیان كرانه‌وه، به‌وه‌ش كۆی چاكبووانی ڤایرۆسه‌كه
گه‌یشته ٤٧٨ كه‌س.
به‌گوێره‌ی
راگه‌یه‌ندراوێكی ته‌ندروستی دهۆك، ئه‌مڕۆ ٢٣ توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌دوای ئه‌وه‌ی
چه‌ند جارێك پشكنینیان بۆ ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتووه ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندووه
و چاكبوونه‌ته‌وه، بۆیه بڕیاردراوه بنێردرێنه‌وه بۆ ناو خانه‌واده‌كانیان.
ته‌ندروستی دهۆك
راشیگه‌یاندوه، تا ئێستا ٤٧٨ توشبوو به ته‌واوی چاكبوونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌كانیان
كراونه‌ته‌وه.