وه‌زیری پێشمه‌رگه‌: هه‌وڵی باشكردنی دۆخ و گوزه‌رانی پێشمه‌رگه‌ ده‌ده‌ین

کوردستان 09/08/2020

Alternate Text

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی لیواكان رایگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانیان بۆ چاكسازی و باشكردنی ژیانی پێشمه‌رگه‌ و خۆڕێكخستنه‌وه‌ به‌رده‌وامده‌بێت.

نوسینگه‌ی شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌‌، كه‌ ئه‌مڕۆ وەزیری پێشمەرگە میحوەری ٣ی قادر کەرەمی بەسەركردووەته‌وه‌ و له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا فەریق جەمال ئیمینکی سوپاسالاری پێشمەرگەو ئەفسەرانی پلە باڵای وەزارەت یاوەری بوون.

 هه‌ر له‌و راگه‌یاندراوه‌دا هاتووه، ‌"وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ستایشی قارەمانێتی و ئازایەتی ئەو هێزانەی کرد، که رۆڵی گەورەیان بینیوە لەراوەدوونان و نەهێشتنی تیرۆریستان لەناوچەکەدا، هاوکات داواشی کرد زیاتر پابەندی بنەماو دیسپلینە سەربازییەکان بن و لەرێگەی وەزارەتی پێشمەرگەو حکومەتی هەرێمەوە هەوڵی باشکردنی دۆخ و گوزەران و چارەسەرکردنی کێشەکانیان دەکەین.

لەدیداری فەرماندەی لیواکاندا، وەزیری پێشمەرگە وتیشی، ئەرکی هەمووان سەختەو بە لەبەرچاوگرتنی دۆخەکە هەوڵەکانمان بۆ چاکسازی و باشکردنی ژیانی پێشمەرگەو خۆڕێکخستنەوە بەردەوام دەبێت. ئاماژەی بەوەشکرد، "خەونی میللەتەکەمانە ، لەئایندەدا کورد ببێتە خاوەن هێزێکی بەتواناو توکمەی نیشتمانیی کە بتوانێت ئایندەی نەوەکانمان و کوردستانەکەمان بپارێزێ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا