به‌ڕێوه‌به‌ری
گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم رایگەیاند، لەسەر رەزامەندی ئەنجوومەنی
وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان، مووچەی دوو مانگی فەرمانبەرانی گرێبەست کە لەسەر بوودجەی
پەرەپێدانن خەرج دەکرێت.
خاڵس قادر به‌ڕێوه‌به‌ری
گشتیی دیوان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه،
"ماوەی چەند مانگێک بوو كێشە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەستی تەندروستی کە لەسەر
بوودجەی پەرەپێدانن دروستببوو، پێش جەژن رەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران وەرگیرا،
مووچەی دوو مانگیان بۆ خەرج دەكرێت".
خاڵس قادر ئاماژەی
بەوەشکردووە، لە فەرمانگەی تەندروستیی هەولێر چەكی دوو مانگی مووچەی ئەو فەرمانبەرانە
كراوە، ئەمڕۆ بردراوە بۆ گەنجینە، بڕیارە سبەی بۆیان خەرجبكرێت.