درەنگانی شەوی رابردوو بەهۆی دەستشکاندنەوەی ئۆتۆمبێل لە قەزای سێمێل گەنجێک کوژراو چەند گەنجێکی دیکەش بریندار بوون.
هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک، بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی دەستشکاندنەوەی ئۆتۆمبێل شەڕ لەنێوان چەند گەنجێكی قەزای سێمێل روویداوە.
روونیشیکردووەتەوە، لە رووداوەکەدا گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵ کوژراوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.