داوای یاسایی لەسەر ٤١ بەرپرسی عێراقی تۆماردەکرێت

عێراق 10/08/2020

Alternate Text

پەرلەمانتارێکی عێراقی رایدەگەیەنێت لە دادگای نێودەوڵەتی لاهای داوای یاسایی لەسەر ٤١ بەرپرسی عێراق تۆماردەکرێت بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە گەندەڵییەوە.

فایەق شێخ عەلی، پەرلەمانتاری عێراق لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە، عەلی فازل، سەرۆکی رێکخراوی ئەمریکی-عێراقی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی داوای یاسایی لە دادگای نێودەوڵەتی لاهای لەسەر ٤١ بەرپرسی عێراقی تۆماردەکات، کە ژمارەیەکیان لە ئێرانەوە نزیکن بە تۆمەتی گەندەڵی.

ئەو پەرلەمانتارە ئاشکراشی کردووە، لیستی ناوەکان بە فالح فەیاز دەست پێدەکات و بە حامید جەزائیری کۆتایی دێت و هادی عامری پلەی شەشەمی لیستەکەی گرتووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا