ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا رایدهگهیهنێت
، هاککەرەکانی سەر بە حکومەتی چین بەر لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا ، ژێرخانی هەڵبژاردنەکان دەکەنە ئامانج.
ئهمرۆ دووشهممه ١٠ی ئابی ٢٠٢٠ سایتی ڕۆیتهرز
بڵاوی كردووهتهوه، ڕۆبەرت ئۆبراین ، بەڕێوبەری هەواڵگری نیشتیمانی ئەمەریکا دهڵێت ، چین
کار لەسەر فراوانکردنی هەوڵەکانی دەکات و ڕوسیاش دەیەوێت دژی کاندیدی دیموکراتەکان جۆ بایدن لە هەڵبژاردنەکان کاربکات ، بەڵام بەدیاریکراوی چینی تۆمەتبار نەکرد بە
تۆمەتی ئەنجامدانی هێرشی ئەلیکترۆنی دژی سیستمی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا.
ئۆبراین بە تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێنی وتووه ،
دەیانەوێت سەرۆک ترامپ بدۆڕێت ، چین وەکو
ڕوسیا و ئێران، دەستی هەبووە لە هێرشە ئەلیکترۆنیەکان و فێڵکردن و ئەو کارانەی
دیکەی پەیوەست بە ژێرخانی هەڵبژاردنەکانمانەوە .
چین هەمیشە ئەم جۆرە تۆمەتانەی ئەمەریکای ڕەت كردووهتهوه
و دەڵێت ، دەستی نەبووە لە هێرشە ئەلیکترۆنیەکان بۆ سەر کۆمپانیا و سیاسەتمەدار و
دەزگا حکومیە ئەمەریکییەکاندا،ههروهها وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە مانگی چواری
ساڵی ڕابردوودا وتی ، هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا کاروباری ناوخۆی ئەو وڵاتەیە و
هەوڵی ئەوە نادەین دەستوەربدەین تیایدا.
ئۆبراین ئاماژەی بەوەدا ، ئەمەریکا کۆمەڵێک هێرشی ئەلیکترۆنی بینیوە
تیایاندا هەوڵدراوە ماڵپەڕەکانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا و بەڕێوبەرایەتی
هەڵبژاردنەکان لە سەرانسەری وڵاتەکەدا هاک بکەن و زانیاریی هاوڵاتیانی ئەمەریکی
کۆبکەنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، نیگەرانیەکانمان تەنها لەسەر
ڕوسیا نەوەستاوە، دەرەنجامی زۆر خراپ دەبێت لەسەر هەر وڵاتێک هەوڵبدات دەست
وەربداتە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکاوە.