یه‌كێك له كرێكاره‌كانی ناوه‌ندی زیادكردنی
ئاشكرا له به‌ریتانیا چاویلكه‌كه‌ی مه‌هاتما غاندی له‌ناو سندوقێكی پۆسته‌دا ده‌دۆزێته‌وه و بریاردرا رۆژی ٢١ی ئه‌م مانگه له زیادكردنێكی ئاشكرا بفرۆشرێت .
رۆژی هه‌ینی یه‌كێك له كرێكاره‌كانی ناوه‌ندی
زیادكردنی ئاشكرای ئێست بریستوڵ له به‌ریتانیا چاویلكه‌یه‌كی دۆزیوه‌ته‌وه له‌ناو
سندوقی پۆستێكی تایبه‌تیدا و پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌ری ناوه‌نده‌كه
لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه .
ئاندرو ستو یه‌كێكه له كرێكاره‌كانی ئه‌و ناوه‌نده
و به‌سایتی سكای نیوزی راگه‌یاندووه ، هه‌ستمان كرد شتێكی نامۆ له‌ناو سندوقه‌كه‌دا
هه‌یه و دوای كردنه‌وه‌ی بینیمان چاویلكه‌كه‌ی زانای گه‌وره "غاندی"ه و ، راسته‌خۆ په‌یوه‌ندیمان
كرد به‌و كه‌سه‌ی سندوقه‌كه‌ی هێنا بۆ پۆست كردن و داوای روونكردنه‌وه‌مان لێ‌كرد
چیرۆكی ئه‌م چاویلكه‌یه چیه .
ئه‌وه‌شی ووتوه ، دوای
لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌سه‌ر چاویلكه‌كه بۆمان ده‌ركه‌وت ئه‌مه پارچه‌یه‌كی به‌نرخی
مێژووییه و خاوه‌نه‌كه‌ی پێی وتین "نازانم ئه‌مه چیه ته‌نها عه‌ینه‌كێكه و گرنگیم پێنه‌داوه له‌گه‌ڵ كه‌لوپه‌له‌كان هێناومه بۆ زیادكردنی ئاشكرا " .
كرێكاره‌كه ده‌ڵێت ، كاتێك
پێمان راگه‌یاند ئه‌م پارچه به‌نرخه زۆر گران به‌هایه و نرخه‌كه‌ی نزیكه‌ی ١٥
هه‌زار پاوه‌نده ، له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌ی هه‌ستا و تووشی شۆك بوو .
خاوه‌نی پۆسته‌كه وتی ،
ئه‌م چاویلكه‌یه‌م له رێبوارێك وه‌رگرت له‌سه‌ر به‌نده‌رێك له باشووری ئه‌فریقا ،
غاندی گه‌شتی كردبوو بۆ ئه‌و وڵاته له ساڵانی ١٩١٠ بۆ ١٩٣٠ ، دوو
پیاوی نه‌ناسراو ئه‌م عه‌ینه‌كه و بزنێكیان به دیاری پێدام ، منیش وه‌ك دیاریه‌كی
مێژووی له‌لای خۆم تائێستا هه‌ڵمگرتووه .
باسی له‌وه‌شكرد ، ئه‌و
كه‌سه‌ی دیاریه‌كه‌ی پێدام پێی وتم " ئه‌مه چاویلكه‌ی غاندیه له نه‌وه‌كانیه‌وه
بۆمان به جێماوه و وه‌ك پاداشتێك هاوكاریت كردووین پێشكه‌شت ده‌كه‌م " ، منیش له درێژایی گه‌شته‌كه‌مان
گرنگیم پێنه‌دا و هه‌ڵم گرت ، ئێستا چه‌ند پارچه‌یه‌كی مێژوویم هه‌یه ویستم له
زیادكردنێكی ئاشكرا بیانفرۆشم .
به‌رێوه‌به‌ری ناوه‌نده‌كه
ده‌ڵێت ، ئه‌مه یه‌كێكه له چاویلكه به‌ناوبانگه‌كان و گرنگیه‌ی مێژووی خۆی هه‌یه
و له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان گرنگیه‌كی تایبه‌تی پێدراوه ، چونكه غاندی یه‌كێكه له
كه‌سایه‌تیه به‌ناوبانگه‌كانی مێژووی هاوچه‌رخ ، بۆیه بریارمانداوه له ٢١ی ئاب له رێگای
ئینته‌رنێته‌وه له زیادكردنێكی ئاشكرادا بفرۆشرێت .