حکومەتی ئەفغانستان بڕیاری ئازادکردنی ٤٠٠ زیندانی تاڵیبانی دەرکرد

جیهان 10/08/2020

Alternate Text

وەک پێشەکەییەک بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی ئاشتی لەنێوانیاندا حکومەتی ئەفغانستان بڕیاری ئازادکردنی ٤٠٠ زیندانیکراوی بزوتنەوەی تاڵیبانی دەرکرد.

ئەنجومەنی باڵای سەرکردە ناوخۆییەکانی ئەفغانستان ناسراو بە (لۆیا جیرگا)، بڵاویکردەوە، بڕیاریانداوە بەشێک لەو پێنج هەزار زیندانیکراوەی بزووتنەوەی تاڵیبان ئازادبکەن کە وەک مەرجی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ ئاشتیانەکانی نێوانیان دایاننابوو.

روونیشیکردووەتەوە، ئازادکردنی ئەو زیندانیکراوانە بۆ لابردنی لەمپەڕەکانی بەردەم دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانیانە.

هاوکات داوایشیکردووە، تاڵیبان پابەند بێت بە بەڵێنەکانی و سەرجەم زیندانیکراوە مەدەنی و سەربازی و دیلەکانیان بە زووترین کات ئازادبکات.

بڕیارە یەکەمین گەڕی کۆبوونەوەکانی نێوان حکومەتی ئەفغانستان و بزوتنەوەی تاڵیبان لە دۆحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوە بچێت.

ئازادکردنی زیندانییەکان بەشێکە لەو رێککەوتنەی مانگی شوباتی ئەمساڵ لەنێوان بزوتنەوەی تاڵیبان و ئەمریکا ئیمزا کرا، کە ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە زیادتر دەکات.

لەدوای رووداوەکانی ١١ی سێپتەمبەر و هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئەفغانستان لە ساڵی ٢٠٠١ تا ئێستا وڵاتەکە ئارامی بە خۆیەوە نەبینیوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا