به‌رێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی هه‌رێمی
كوردستان رایگه‌یاند، به‌شی یه‌كه‌می
پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران كه ٨ ملیار دینار بوو گه‌یشتووه‌ته هه‌رێمی كوردستان و
هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆك بێ كێشه پاره‌كه‌یان به‌سه‌ردا دابه‌شده‌كرێت ، به‌ڵام پارێزگای هه‌ولێر به‌هۆی كێشه‌ی كارگێریه‌وه كاتی دابه‌شكردنی دیاری نه‌كراوه .
له‌و باره‌یه‌وه نەوزاد ئەدهەم ، بەڕێوەبەری
گشتی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان به ( BMC ) راگه‌یاند ، ئه‌مساڵ پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان له ناوه‌راستی
مانگی حوزه‌یران ده‌ستی پێكرد كه بڕه‌كه‌ی ٣٩٠ هه‌زار تۆن گه‌نم بوو ، دوای
كۆتایی هاتنی پڕۆسه‌كه ، به‌شی یه‌كه‌می پاره‌كه كه ٨ ملیار دیناره بوو گه‌یشتووه‌ته
هه‌رێمی كوردستان .
وتیشی ، له‌و بڕه پاره‌یه
دوو ملیار دینار بۆ پارێزگای هه‌ولێر و شه‌ش ملیار دیناریش بۆ پارێزگای سلێمانی و دهۆك نێردراوه ، ئه‌مرۆ له
پارێزگای سلێمانی پاره‌كه به‌سه‌ر ئه‌و جووتیارانه‌ی گه‌نمیان راده‌ستی به‌غدا
كردووه دابه‌شده‌كرێت و كۆتایی پێدێت ، بریاره سبه‌ینێ
سێشه‌ممه له پارێزگای دهۆك ده‌ستبكرێت به‌دابه‌شكردنی پاره‌كه، به‌ڵام پاره‌ی گه‌نمی
جووتیارانی پارێزگای هه‌ولێر به‌هۆی گرفتی كارگێریه‌وه كاتی دابه‌شكردنی دیاری نه‌كراوه .
به‌رێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی
هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، نازانرێت ته‌واوی پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی ئه‌مساڵی هه‌رێمی
كوردستان چه‌ند ده‌بێت و دڵنیایی دا له ئاینده‌یه‌كی نزیك ته‌واوی پاره‌كه قۆناغ
به قۆناغ ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان و به‌سه‌ر جووتیاران دابه‌شده‌كرێت .
سه‌بارات به پاره‌ی گه‌نمی ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٦ به‌رێوه‌به‌ری گشتی
بازرگانی هه‌رێمی كوردستان دڵنیایی به جووتیارانی دا سه‌رجه‌م پاره‌كانیان سه‌لامه‌ته و هه‌ڵگیراوه هه‌ركاتێك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی
عێراق بریاری خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه بدات ده‌گاته ده‌ستیان .