ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی دامەزراندن و پلەبەرزکردنەوەوە هاتە دەنگ

کوردستان 10/08/2020

Alternate Text

دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران رایدەگەیەنێت، ئەو نوسراوە تایبەتانەی بە دامەزراندن و بلەبەرزکردنەوە بڵاوکراونەتەوە سەرجەمیان یاسایین.

 

دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە چەند سایتێکدا هەندێک نووسراوی حکومەت بڵاوکراونەتەوە کە تایبەتن بە دامەزراندن و پلە بەرزکردنەوە کە گوایا نایاسایین و گەندەڵییان تێدا کراوە .
ئەو نووسراوانەی بڵاوکراونەتەوە هەموویان یاسایین و هیچ سەرپێچییەکی یاساییان تێدا نییە .


روونیشیکردووەتەوە، بە پێی پەیڕەوی ئەنجومەنی وەزیران، هەریەک لە سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بە پێی پێویست بۆیان هەیە چەند ڕاوێژکارێک دابمەزرێنن بۆ راییکردنی کارەکانیان.
جەختلەوەشکراوەتەوە،  پۆستی ئەو بریکاری وەزیرانەی ناویان هاتووە ، لە یاسای وەزارەتەکان و یاساکانی دیکەدا بوونیان هەیە و بەتاڵ ( شاغر ) بوون ، بۆیە پێویست بوو پڕ بکرێنەوە.

 لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەم کابینەیەدا ، دامەزراندن لەو پۆستە باڵایانەدا، بە رێژەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە و لە کەمترین ئاستدایە و تەنیا لە کاتی پێویستیدا فەرمانبەر دادەمەزرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا