بڕیارە هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی سبەی سێشەممە لە هاوینەهەواری دوکان کۆببنەوە.
بێستون سابوراوایی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به (BMC) راگه‌یاند، له هه‌ركاتێكدا كۆبوونه‌وه له نێوان یه‌كێتی و پارتیدا بكرێت كه‌شوهه‌وای لێكنزیكبوونه‌وه و لێكتێگه‌یشتن زیاتر ده‌بێت.
لای خۆیه‌وه ڤیان سه‌بری ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی به (BMC) راگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی له‌م كاته‌دا گرنگی خۆی هه‌یه به‌تایبه‌ت بۆ ناردنی وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا چونكه كۆبوونه‌وه‌كه دواكه‌وتوه و ده‌بوایه پێش جه‌ژن وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدای بكردایه.
وتیشی، گرنگه دانوستانه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی به‌رده‌وامی هه‌بێت
دۆخی نێوان پارتی و یەکێتی، ئامادەکاریی بۆ کۆبوونەوەی فراوانتری نێوانیان و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان، هەڵبژاردنی پیشوەختە لە عێراق و چۆنیەتی بەشداریی کورد لە ناوچە جێناکۆکەکان و هەروەها تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکان، تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە دەبن.
بەپێی زانیارییەکان، شاندی یەکێتی پێکدێت لە رزگار عەلی، شاڵاو عەلی عەسکەری و، خەسرەو گوڵ محەممەد و شاندی پارتیش پێکدێت لە ھۆشیار زێباری، مەحموود محەممەد و عەلی حوسێن.