دوای پێنج مانگ لە دوورکەوتنەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، جارێکی دیکە هەڵبژاردەی عێراق دەست بە راهێنانەکانی دەکاتەوە.
وتەبێژی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق رایگەیاندووە، هەڵبژاردەی عێراق لە ٢٠ی ئەم مانگەوە دەست بە ئامادەکارییەکانیان دەکەنەوە بۆ پاڵەوانێتییەکانی داهاتوو.
بە گوێرەی زانیارییەکان، هەڵبژاردەی عێراق بەبێ یاریزانە پیشەگەرەکان و یاریزانە کوردەکان راهێنانەکانی دەست پێدەکاتەوە.
لە ئێستادا هەڵبژارەکە ئامادەکاری و راهێنانەکانی بۆ بەشداریکردنە لە مۆندیالی ٢٠٢٠ی قەتەر و ٢٠٢٣ی جامی ئاسیا.