وەزارەتی تەندروستی ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

کوردستان 10/08/2020

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای ئاشکرا کرد و رایگەیاند ٥٠٨حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوی ئەمڕۆ دووشەممەی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، لەماوەی ٢٤کاتژمێری رابردوودا ٥٠٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراوە.

 لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، ١٦٦ هاوڵاتی چاکبوونەتەوە و ١٧ حاڵەتی مردنیش هەبووە.

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا