حکومەتی لوبنان هەڵدەوەشێتەوە

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 10/08/2020

Alternate Text

بڕیارە حەسان دەیاب  سەرۆك وەزیرانی لوبنان  پاش كەمێكی دیكە لە پەخشی راستەوخۆ دەست لەكاربكێشێتەوە و حکومەتەکەی هەڵبوەشێنێتەوە.

سایتی سكای نیوز لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردووەتەوە، سەرۆك وەزیرانی لوبنان پێش دەستپێكردنی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، كە وابڕیارە سبەی  سێ شەممە ئەنجام بدرێت، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە وتەیەكیدا كە بەراستەوخۆ پەخش دەكرێت، دەست لەكاردەكێشێتەوە.

سەرچاوەیەكی لوبنانی ئاشكرای كردووە، كە كۆبوونەوەكەی سبەی ئەنجومەنی وەزیران ڕێژەی یاسایی تەواو ناكات،بۆیە دەیاب بەبێ كۆبوونەوە دەست لەكار دەكێشێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە لەدوای تەقینەوەکانی لوبنان و ئاڵۆزتر بوونی دۆخی وڵاتەکە ژمارەیەکی زۆری وەزیری کابینەکەی دەیاب دەستیان لەکارکێشاوەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا