وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤کاتژمێری تووشبوانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند سێ هەزار و ٤٨٤حاڵەتی نوێ تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردووەتەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و ٤٨٤ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە.
روونیشیکردووەتەوە، دووهەزار و ١٥ کەس چاکبوونەتەوە و ٦٣ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
لەدوای بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق ئەمە یەکەمینجارە ئەو رێژە زۆرەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق تۆماربکرێت.