ژمارەی قوربانیانی کۆڤید 19 لەم هەفتەیەدا به‌رزده‌بێته‌وه‌

جیهان 10/08/2020

Alternate Text

سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پێشبینی دەکات ژمارەی قوربانیانی پەتای کۆرۆنا لەم هەفتەیەدا بەرزببێتەوە بۆ 20 ملیۆن توشبوو  ، له‌گه‌ڵ گیان لەدەستدانی نزیکەی 750 هەزار کەس.

 
تێدرۆس ئێدهانۆم لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەی ئەمڕۆ دووشەممەیدا وتی، لە نێو ئەم ئامارانەدا بڕێکی زۆری ئازار و مەینەتی هەیە، بەڵام هێشتا چرۆی سەوزی هیوا ماون لەگەڵ ڕەچاوکردنی قۆناغەکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لە وڵاتێک یان لە ناوچەیەکدا.

لەو کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانیەیدا، سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هیچ ستراتیژیەتێکی نوێی نەخستە ڕوو بۆ لەناوبردن و بەرەگاربوونەوەی کۆڤید 19، بەڵام ئەوەی دووپات کردەوە کە پێویستە ڕێبەران، هەنگاوی بەرەوپێش بنێن بۆ جێبەجێکردنی ڕێنوماییەکان و لەسەر هاوڵاتیانیش پێویستە ڕێوشوێنی نوێیان هەبێت بۆ خۆپاراستن لەم پەتایە.

ئێدهانۆم، ئاماژەی بە وڵاتی نیوزیلاند کرد و بە نمونەیەک ناودێری کرد کە پێویستە وڵاتانی جیهان وەک نیوزیلاند بکەن ، چونكه‌ لە ماوەیەی ڕابردوودا، ئاهەنگی گێڕا بەهۆی ئەوەی 100 ڕۆژە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوخۆی وڵاتەکەدا نەیتوانیوە بڵاوببێتەوە.

هەروەها تێدرۆس ئێدهانۆم ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو ڕێوشوێنانەی وڵاتەکان، لەوانە بەریتانیا و فەڕەنسا گرتویاننەتە بەر، وەک ستراتیژیەتی بەکارهێنانی دەمامک و داخستنی بە ئامانج، بە نمونەیەکی باش و گونجاو ناودێری کردن لەو ستراتیژیەتانەی بەکاردەهێنرێن بۆ بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتاکە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا