حكومه‌تی لوبنان هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 10/08/2020

Alternate Text

دوای دەستلەکارکێشانەوەی پێنج وەزیر، سه‌رۆك وه‌زیرانی حکومەتی لوبنان دەستیلەکارکێشایەوە.

كه‌مێك پێش ئێستا حەسەن دیاب ، سەرۆک وەزیرانی لوبنان دەستلەکارکێشانەوەی لە سەرۆکایەتیی حکومەتی وڵاتەکەی راگەیاند و بەمەش حکومەتی ئەو وڵاتە دەستیلەکارکێشایەوە.

ئەم بڕیارەش پاش ئەوە هات، دوای تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت هەریەک لە مەنال عەبدولسمەد وەزیری راگەیاندن، دمیانوس قەتار وەزیری ژینگە و گەشەپێدانی ئیداریی، ماری کڵود نەجم وەزیری داد و غازی وەزنی وەزیری دارایی دەستیانلەکارکێشایەوە.

رۆژێک پێش تەقینەوەکەش ناسیف حەتی وەزیری دەرەوە دەستیلەکار کێشابووەوە، بەوەش ژمارەی وەزیرە دەستلەکارکێشاوەکان گەیشتە پێنج کەس.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا