بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئامارێکی نوێی
توشبون و مردن بەکۆرۆنای بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردودا
٣٢ کەسی دیکە توشی توشی کۆرۆنا بوون و تهنها ١٤٦ توشبوو له نهخۆشخانهكان ماوه.
بەگوێرەی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی
سلێمانی، لەو ماوەی ٢٤کاتژمێردا تەنها سێ
کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە، لەبەرامبەردا ٢٢ کەسی دیکە چاکبوونەتەوە و رەوانەوەی ماڵەوە کراون.
بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی دەشڵێت، ١٤٦ نەخۆش
لە نەخۆشخانەکاندا ماون، لەو ژمارەیەش تەنها یەک نەخۆشیان لەژێر ئامێری هەناسەداندان.
ئەوەش ئاشکراکراوە، تائێستا ١٣٩ توشبوی کۆرۆنا لەنەخۆشخانەکان ماونەتەوە.