بەهۆى بەستنى پێوەرى زیرەک، سبەینێ گەڕەکى
رزگارى شارى سلێمانى بۆ ماوەى پێنج کاتژمێر بێ کارەبا دەبن، واتە کارەباى نیشتمانى
و مۆلیدەیان نابێت.
بەڕێوەبەرایەتى کارەباى سلێمانى بڵاویکردەوە،
دانیشتوانی گەڕەکی ( رزگاری) ئه‌و ماڵانه‌ى له‌سه‌ر فیدەری(٥٥) كاره‌با وه‌رده‌گرن،
سبەینێ سێشەممه ١١ی ئابی ٢٠٢٠، پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت.
ئاشکراشیکردووە، ئەو ماڵانەى دەکەونە سەر ئەو فیدەرە،
سبەینێ له كاتژمێر (٧ی به‌یانی بۆ ١٢ی نیوه‌ڕۆ) كاره‌بایان نابێت، ئه‌وه‌ش له پێناو
سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان خۆیان.
ئەوش خراوەتەڕوو، بەستنی پێوەرەکە بێ بەرامبەر
و هیچ بڕە پارەیەک لە هاوڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەکەی لەسەر حکومەتە.
روونیشیکردووەتەوە، کە لە پێناو پاراستنی ئامێرەکارەباییەکان
ئێوارە پێش لێدانەوەی کارەبا پۆ یەکەمجار هەموو ئامێرەکارەباییەکانیان بکوژێننەوە
و دواتر لەدوای یەک هەڵیان بکەنەوە.