سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومهتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، دابەشکردنی مووچە
دەستپێدەکاتەوە، ئامادەکاری تەواو کراوە.
سەرچاوەیەکی
تایبەت لە وەزارەتی دارایی بە BMC راگەیاند، "ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران
لە نزیکترین کاتدا دەستدەکرێت بەدابەشکردنی".
ئەو سەرچاوەیە
ئاشکراشیکرد، "هەرچەندە رۆژەکەی دیار نییە، بەڵام بە دڵنیاییەوە وادەکەی
نزیکە".
هەربەپێی
زانیارییەکانی BMC یەکەم وەزارەتیش کە مووچە وەردەگرێت وەزارەتی تەندروستییە.
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر
نووسراوێکی ئاراستەی فەرمانگەکانی حکومەت کردبوو کە لیستی موچەیان بە بڕینی ٢١% بۆ
بنێرن، بەڵام بەپێی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی، وەزیر ئەو نووسراوەی راگرتووە.
بەپێی زانیارییەکانی BMC، زۆرینەی فەرمانگەکان
ئاگادارکراونەتەوە لیستی مووچە بێ لێبڕین ئامادەبکەن.