دژه تيرۆرى
كوردستان رایگەیاند، لەمەودوا بە وردی چاودێری ئەو کەسانە دەکەن کە هەوڵی هێنانی خۆراکی
بەسەرچوو بدەن و لەو چوارچێوەیەشدا باندێکی بازگانیکردن بە جگەری بەسەرچوو دەستگیرکراوە.
دژە تیرۆر لە راگەیەندراوێکدا
ئاشکرایکردوە لە رێکەوتى نۆی ئایاری ٢٠٢٠، لەکاتى هەوڵدان بۆ هێنانە ناوەوەى بڕى (٢٩٢)
کارتۆن جگەر بۆ ناو شارى هەولێر لەڕێگاى ئۆتۆمبێلى بارهەڵگر لە بازگه‌ى دێگه‌ڵه
ده‌ست بەسەر ئه‌و بڕه جگه‌ره ماوهبهسهرچووهدا گيرا و شوفێره‌كه دەستگیرکرا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دواى چاودێريكردنمان
ده‌ركه‌وت هه‌ر هه‌مان شوفێر لە ماوەی ڕابردوودا به‌هه‌مان شێوه هه‌وڵى داوه بڕى
(٢٦٥) کارتۆن جگەرى ماوه‌به‌سه‌رچوو داخيلى شارى هه‌ولێر بكات، كه ئه‌وكات ته‌نها
بڕى ئه‌و جگه‌ره ماوه‌به‌سه‌رچووه له بازگه ده‌ستى به‌سه‌رداگيراوه و دواتر
له‌لايه‌ن ليژنه‌ى تايبه‌ت له قايمقاميهتى قه‌زاى هه‌ولێر مه‌واده‌كه له‌ناوبراوه.
دەشڵێت، به
هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر شۆفێرەکە بەکارهێنرا بۆ دەستگیرکردنی
هاوکارەکانی و تونرا چوار کەسی دیکە دەستگیربکرێن و سێ کەسی دیکەش ماون و هەوڵی دەستگیرکردنیان
دەدەین.
دژە تیرۆر لە راگەیەندراوەکەدا
ناو و وێنەی تۆمەتبارەکانیشی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو سێ کەسەی
ماون دەستگیربکرێن یەکێکیان دانیشتووی سەید سادق و ئەوەی کەرکوک و کەسێکیشیان دانیشتووی
هەولێرن.
هەروەها
ئاشکرایکردووە، ئەم جگەرە ماوه‌به‌سه‌رچووه لە وڵاتى ئێران ئامادە دەکرێت و بە ڕێگاى
قاچاخ لە شارى کەرکووک کۆگا دەکرێت و لەناو ئۆتۆمبێلى بارهەڵگر بە شێوەى شاراوە و
بەبێ ئامێرى ساردکەرەوە له رێگاى كه‌ركووك – ته‌قته‌ق – كۆيه، دەهێنرێتە شارى هه‌ولێر