دوای توشبوونی
بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، مانه‌وه‌ی بۆ زیاتر له هه‌فته‌یه‌ك له‌ژێر چاودێری پزیشكیدا،
ئه‌مشه‌و هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد سابیر كوردستانی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانی
له‌ده‌ستدا.
هاوڕێ سابیر
کوردستانی کوڕی ناوبراو بە (BMC) راگەیاند، ئه‌مشه‌و به‌هۆی
كاریگه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆناوه، باوکم گیانی له‌ده‌ستدا.
هاوڕێی کوڕی
هونەرمەند سابیر کوردستانی لە ماوەی
رابردووش‌دا بە (BMC) راگەیاندبوو، "رەوشی
تەندروستی باوکم ناجێگیرە، بەبێ بوونی ئۆکسجین ناتوانێت هەناسە بدات.
ماوه‌ی زیاتر
له هه‌فته‌یه‌كه به‌هۆی توشبونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا، سابیر كوردستانی خرابوه ژێر
چاودێری وردی پزیشكیه‌وه.
هونه‌رمه‌ند
سابیر كوردستانی، ساڵی ١٩٥٥ له شاری كه‌ركووك له‌دایكبووه، له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا
به‌هۆی به‌كارهێنانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی هه‌ڵه‌وه چاوه‌كانی له‌ده‌ستداوه، ژیانی
هاوسه‌ری پێكهێناوه و خاوه‌نی سێ كچ و كوڕێكه.
سابیر
كوردستانی خاوه‌ن ده‌یان گۆرانییه كه وه‌ك خۆی له‌به‌شێكی چاوپێكه‌وتنه‌كانیدا
رایگه‌یاندووه، زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانی رووداوێكی راستی له پشته‌وه‌یه، به تایبه‌تیی
ئه‌و گۆرانییانه‌ی كه خۆی تێكسته‌كانی نوسیووه.