قوباد تاڵەبانی: ژیانئاوایی سابیر کوردستانی دڵی داخورپاندین

کوردستان 10/08/2020

Alternate Text


جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بروسکەیەکی ماتەمینی بەبۆنەی کۆچی ھونەرمەند سابیر کوردستانی بڵاوکردەوە


قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم نوسیویەتی، هەواڵی ژیانئاوایی هونەرمەندی دەنگخۆش  سابیر كوردستانی، دڵی داخورپاندین و خەمباری كردین. 

ئەوەشی خستەروو، بۆ ئەم ماتەمە گەورەیە لە دڵەوە پرسەو سەرەخۆشی لە خۆمان و خێزان و بنەماڵە و هەوادارانی دەنگە رەسەنەكەی دەكەین و یادی وەك گۆرانییەكانی هەمیشە زیندوو دەمێنێتەوە

سابیر محەمەد ئەحمەد - سابیر کوردستانی
لە ساڵی 1955 لە شاری کەرکوک لەدایکبووە، ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی سێ کچ و کورِێکە. 

لە ساڵی 1970 بۆ جاری یەکەم لە قوتابخانەی ئیمام قاسم لە شاری کەرکوک لە یادی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان گۆرانی گووتووە، هەر لەو کاتەوەش توانی خۆی وەکو گۆرانیبێژێک بناسێنێت، لە ساڵی 1971 یەکەم گۆرانی لە کەناڵی تەلەفزیۆنی کەرکوک تۆمارکرد، لە ساڵی 1972 گۆرانییەکی لە ئێزگەی دەنگی کوردی لە بەغدا تۆمار کرد.

سابیر کوردستانی ئەمشەو ١٠ی ئابی ٢٠٢٠ بەھۆی کۆرۆناوە کۆچی دواییکرد

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا