فواد حسێن بە تۆمەتی بەهەدەردانی پێنج ملیار دۆلار بانگهێشتی دادگا دەکرێت

عێراق 11/08/2020

Alternate Text

بە تۆمەتی بەهەدەردانی پارەی خەزێنەی دەوڵەت، دادگای نەزاهە بانگێشتی فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق دەکات.

 

یوسرا رەجەب پەرلەمانتاری عێراق بڵاویکردووەتەوە، لەسەر داوای ٣٠ پەرلەمانتاری عێراق، دەستەی دەستپاکی عێراق بانگێشتی فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراقی کردووە بۆ بەردەم دادگا.

 

سەرچاوەیەکی  ئاگادار بە BMC، راگەیاند، بە تۆمەتی بەهەدەردانی بڕی شەش ترلیۆن دینار کە دەکاتە ٥،٣ملیار دۆلار، لە کۆتا رۆژەکانی مانەوەی لە پۆستی وەزیری دارایی، دادگای دەستی دەستپاکی عێراق بانگهێشتی فواد حسێنی کردووە.

باسی لەوەشکرد، داواکە لەلایەن ٣٠ پەرلەمانتاری عێراقەوە جوڵێنراوە، بەڵام هیچ کام لە پەرلەمانتارەکان کورد نین.

 

بە وتەی سەرچاوەکە، بڕە پارەکە بۆ هەرێم نەنێردراوە، و لە ماوەی دوومانگدا خەرجکراوە، بەڵام نازاندرێت لە چیدا خەرجکراوە، لە کاتێکدا ئەو دەسەڵاتەی نەبووە لە حکومەتی کاربەڕێکەردا ئەو بڕە پارەیە خەرجبکات.

 

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا