هیچ ماڵێک بە بێ برنج نییە، چونکە ژەمێکی سەرەکییە لە خواردنەکان بەتایبەت
لەلای رۆژهەڵاتییەکان.
دەکرێت ئاوی برنج وەک کەرەستەیەکی جوانکاری بۆ خانمان بەکاربهێنرێت، چونکە
برنج دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و مادە کانزاییەکان دەتوانرێت سودی لێببینرێت.
ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک لە سودەکانیەتی:
-چارەسەری کێشەکانی پێست
ئاوی برنج وا دەکات کونیلەکانی پێست دابخات و رێگر دەبێت لە دروستبوونی
زیپکە لەسەر پێستت.
-چارەسەری کێشەکانی قژ دەکات
ئاوی برنج بڕێکی زۆر کاربۆهێدراتی
"ئینوزیتول" تێدایە، یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی قژ لە بژبوونەوە و
گەشانەوەی، بێگومان دوای شتنی بە شامپۆ بەکاریبهێنە.
-دەتوانیت لە کاتی خۆشتندا بەکاریبهێنیت، لەبری
ئاوی ئاسایی، چونکە پێست نوێ دەکاتەوە، هاوکا دەتوانیت چەند دڵۆپێک زەیتی
بۆنداریشی تێبکەیت.