وەزارەتی تەندروستی عێراق نوێترین ئاماری تووشبوون بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ئاشکرای دەکات، سی هەزار و ٣٩٦ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردووەتەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و ٣٩٦ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە.
ئاشکراشی کردووە، دووهەزار و ٣١٢ حاڵەتی چاکبوونەوە هەبووە و ٦٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.