ئەنجومەنی دادوەری داوای پابەندبوون بە ئازادی رۆژنامەنووسان دەکات

عێراق 11/08/2020

Alternate Text

ئەنجومەنی دادوەری لە نوسراوێکدا داوای پابەند بوون بە ئازادی رۆژنامە و راگەیاندنەکان دەکات.

 

لە نوسراوێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق کە ئاراستەی دادگای تێهەڵچوونەوەی فیدڕاڵی کردووە و وێنەیەکی دەست BMC کەوتووە هاتووە، بە گەڕانەوە بڕگەی دووەمی ماددەی ٣٨ لە دەستووری عێراق کە باس لە ئازادی کاری رۆژنامەوانی و چاپ و بڵاوکردنەوە و راگەیاندن دەکات، داوا دەکات بە وردی لەو کەیسانە بڕوانن کە پێشێلکاری مافی رۆژنامەنووسانیان تێدایە.

 

داوایشیکردووە،  بە گوێرەی ماددەی بە زووترین کات وەرەقەی سکاڵا بگەیەندرێتە لایەنی داوالێکراو گەر بەبێ هۆکارێکی رێگەپێدراو ئامادەی دادگا نەبوو، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەربکرێت.

 

سەبارەت بە حاڵەتی سکاڵاکردن لە رۆژنامەنوسان، پشت بەست بە نوسراوێکی ساڵی ٢٠١٨ی  هەمان دامەزراوە، نابێت پەلەبکرێت لە دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسان لە کاتێکدا کە تەنها داوایەکیان لەسەر تۆمارکراوە و پێویستە بە گوێرەی رێوشوێنە یاساییە دوابەدوایەکەکان  بن.

 

لەساڵی ٢٠١٨  لە نوسراوێکدا ئەنجومەنی باڵای دادوەری داوای لە دادگای تێهەڵچوونەوەی فیدڕاڵی کردووە، لەکاتی بوونی داوایەکی یاسایی لەسەر رۆژنامەنووسێک بەهۆی کارەکەیەوە، بەڕێوبەرەکەی یان سەرۆکی سەندیکای رۆژنامەنووسانی لێ ئاگاداربکرێتەوە.

 

هاوکات لە هەمان نووسراودا هاتووە، سەرۆکی سەندیکای رۆژنامەنوسان و بەڕێوەبەری ئەو دەزگایەی رۆژنامەنووسەکە کاری تێدا دەکات، سەرپشک بکرێن، لە پرۆسەی لێکۆڵینەوە یان دادگاییکردنی رۆژنامەنووسەکە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا