بەڕێوەبەرایەتییەكی سەر
بە پەروەردەی گشتی سلێمانی كاتی تۆماركردنی ناوی منداڵان لە باخچەكانی منداڵان بۆ
ساڵی نوێی خوێندن دیاری دەكات و رایدهگهیهنێت، لە هەفتەی داهاتووەوە دەستپێدەكات
و منداڵانی لەدایكبووی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ تۆمار دەكرێن.
بەگوێرهی گشتاندنێكی
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی، كە وێنەیەکی دهست (BMC) كهوتووه
ئاماژهی بەوەکردووە، بڕیار دراوە بۆ ساڵی نوێی خوێندن لە ڕۆژی یەك شەممەوە ١٦ی
ئابی ٢٠٢٠، منداڵانی لەدایكبوونی ساڵانی (٢٠١٥ و ٢٠١٦) دەست بە تۆماركردنیان بكرێت
بۆ باخچەكانی منداڵان.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی
رۆژئاوای سلێمانی ئاشکراشیکردووە، كە دەبێت منداڵانی چوار ساڵان و پێنج ساڵان
لە باخچەكان تۆمار بكرێن و دەستەی كارگێڕی لیژنەیەك پێكبهێنن بۆ تۆماركردنی منداڵان
بەپێی فۆڕمی تایبەت بە باخچە.