عێراق: داوا لە تورکیا دەکەین دەستدرێژییەکانی بۆ سەر سەروەری عێراق رابگرێت

عێراق 11/08/2020

Alternate Text

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق رایگەیاند، داوا لە تورکیا دەکەین دەستدرێژییەکانی بۆ سەر سەروەری عێراق رابگرێت و داواش دەکات، كێشەكان لەرێگەی گفتوگۆوە چارەسەربكرێن.

ئێوارەی ئەمڕۆ، وتەبێژێك بەناوی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، ئیدانەی هێرشی فرۆكەكانی توركیای كرد بۆ سەر ناوچەی سیدەكانی هەرێمی كوردستان، داواشیكرد كێشەكان لەرێگەی گفتوگۆوە چارەسەربكرێن.

لە راگەیەندراوێكدا، وتەبێژێك بەناوی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق ئیدانەی پێشێلكارییە بەردەوامەكانی سوپای توركیای كرد بۆ سەر خاكی عێراق و بە مەترسیدار بۆ سەروەری خاكی عێراق ناوی برد.

داواشیكرد، كە ئەو هێرشە سەربازییانە و پێكدادانەكان رابگیرێن و لەرێگەی گفتوگۆی هاوبەش و تێگەیشتنەوە چارەسەر بۆ كێشە سنورییەكانی نێوان هەردوو وڵات بدۆزرێتەوە.

ئەمڕۆ لە هێرشێكی فرۆكە بێفرۆكەوانەكانی سوپای توركیا لە ناوچەی سیدەكانی هەرێمی كوردستان، دو بەرپرسی باڵای هێزەكانی پاسەوانی سنوری عێراق بوونەقوربانی و ژمارەیەكی دیكەش شەهید و برینداربوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا