جێگری سه‌رۆكی
په‌رله‌مانی عێراق داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی
ده‌كات بۆ كۆتاییهێنان به پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی توركیا له له هه‌رێمی
كوردستان.
له‌و باره‌یه‌وه
حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له راگه‌یاندراوێكدا ئاشکرایکرد،
" هێرشی فڕۆكه‌كانی توركیا كارێكی دوژمنكارانه‌یه و كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت
له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه مێژوییه‌كانی هه‌ردوو وڵات.
روونیشیکردووەتەوە،
" له به‌رده‌وامی كار دوژمنكارانه‌كانیدا، ئه‌مرۆ فڕۆكه‌كانی توركیا هێرشیان
كرده سه‌ر هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنور له ناوچه‌ی سیده‌كان له پارێزگای هه‌ولێر،
به‌وهۆیه‌شه‌وه دوو فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنور و شۆفێره‌كه‌یان شه‌هید بوون".
هاوكات جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق داوا ده‌كات
باڵیۆزی توركیا له عێراق بانگهێشت بكرێت و ئاگاداركردنه‌وه‌ی توندی پێبدرێت له‌به‌رامبه‌ر
ئه‌و هێرشانه‌دا، هاوكات داوا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی
به‌په‌له بكات و سنورێك دابنێت بۆ به‌زاندنی سه‌روه‌ری عێراق له‌لایه‌ن توركیاوه.