ئەتوانن COVID-19 نەکەن بە مەیدانی شەرە یاری سیاسی؟
روسیا، یان باشترە بڵێم، رژێمەکەی پوتین، باسی ئەوە دەکەن کە یەکەم کوتانیان vaccine داهێناوە…!!
ئەمە سەرەرای ئەوەی کە هیچ ریپۆرتێکی تایبەتییان بڵاو نەکردۆتەوە لەسەری و هیچ لایەنێکی سەربەخۆ، ئەو شتەی پشتراست نەکردۆتەوە
تەنانەت بنکەی تاقیکردنەوە زانستیەکان لە مۆسکۆ
Moscow-based Association of Clinical Trials Organizations
کورتکراوەی (Acto)، داوای لە وەزیری تەندروستی روسیا کرد کە رێگەپێدانی ئەو کوتانە بوەستێنێت تا قۆناغی سێییەمی تاقیکردنەوەکان، هەر وەک شەش کوتانەکەی تر، ئەنجام دەدرێت
سەرپەریشتیاری (Acto) بە ناوی Svetlana Zavidova رایگەیاندووە کە (گەورەترین تاقیکردنەوە)ی ئەو کوتانە، تەنیا لەسەر 76 کەس ئەنجام دراوە و ئەوەش بە هیچ شێوەیەک بەس نییە بۆ یەکلایی کردنەوەی کاریگەری ئەو کوتانە.
نوسینی: گۆران ئەبرەھام