عه‌ممار حه‌كیم: به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا بۆ ناوچه‌ی سیده‌كان ده‌كه‌ین

عێراق 12/08/2020

Alternate Text

سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتیمانی ئیدانه‌ی بۆردومانكردنی ناوچه‌ سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی له‌لایه‌ن توركیاوه‌ كرد و داوایكرد، حكومه‌تی عێراق رێوشوێنی پێویست و خێرا بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق بگرێته‌به‌ر.

عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتیمانی لە بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاندووه‌، به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا بۆ ناوچه‌ی سیده‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن كه‌ بووه‌ هۆی شه‌هیدبونی ژماره‌یه‌ك له‌ فه‌رمانده‌كانی پاسه‌وانی سنور.

حه‌كیم داواشی له‌ حكومه‌تی عێراق كردووه‌، رێوشوێنی پێویست و خێرا بگرێته‌به‌ر بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری نیشتیمانی، ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "پێویسته‌ له‌سه‌ر توركیا ڕێز له‌بنه‌مای دراوسێی باش و رێكاره‌ په‌یڕه‌وكراوه‌كانی ئاڵوگۆڕی په‌یوه‌ندییه‌كان بگرێت و ده‌ستدرێژیه‌كانی بۆ ناوچه‌ سنوریه‌كان رابگرێت".

دوێنێ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، لە هێرشێكی فرۆكە بێفرۆكەوانەكانی سوپای توركیا لە ناوچەی سیدەكانی هەرێمی كوردستان، دوو بەرپرسی باڵای هێزەكانی پاسەوانی سنوری عێراق بوونەقوربانی و ژمارەیەكی دیكەش شەهید و برینداربوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا